زانیاری لەبارەی كۆنترین چاڵ لە جیهاندا بزانە

هەواڵ / زانست :: 24/01/2020‌ :: 251‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

 

هەتا ئێستا هەسارەی زەوی توشی بەركەوتنی چەندین هەسارەی بچوك و نەیزەك بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بەردەوام گۆڕانكاری لەسەر رووی زەوی دروست دەبێت كەمتر شوێنەوارەكانی دەبینرێت كە دیارترین لەو بەركەوتنانە بەركەوتنی هەسارەیەكی بچوكە كە چاڵێكی گەورەی لە ئوستورالیا دروستكردووە  كە سەرچاوەی ژیانە لەسەر رووی زەوی.

گۆڤاری ساینسی ئالێرتی زانستی بڵاویكردۆتەوە، زاناكان پێیان وایە  ئەو چاڵە زۆر لەوە گەورەترە كە تەنها جێگەی كەوتنی هەسارەیەكی بچوك بێت كە 20 ساڵ لەمەوبەر بۆ زاناكان ئاشكرابووە، كاتێك ئارون كافوسی زانای جیۆلۆجی لە زانكۆی كورتین لە ئوستورالیا بەدواداچونی بۆ كردووە و ئاشكرای كردوو كە تەمەنی ئەو چاڵە 2.229 ملیار ساڵ لەمەو بەرە. 

پێشتر زاناكان نەیانزانیبوو كە ئەمە كۆنترین چاڵە لەسەر رووی زەوی، بەڵام دوای ئەنجامدانی چەندین توێژینەوە و لێكۆڵینەوەیەك  دەركەوت گەورەترین و كۆنترین چاڵە  و ناوی یارابوبایە و لە باكوری ئوستورالیا و روبەرەكەی 70 كیلۆ مەترە .

تەمەنی ئەو چاڵە نیو هێندەی تەمەنی زەوییە و لەناویدا جگە لە گڕكانێك چەندین مادەی كانزای دەگمەن و بەردی  تێدایە.

زاناكان پێیان وایە، كاتێك ئەو هەسارە بچوكە بەر ئەو بەشە كەوتووە دوو ملیار ساڵ  لەمەوبەر پێدەچێت بەر بەستەڵەك كەوتبێت كە بۆتە هۆی دروست بونی رێژەیەكی زۆری بەرد و خۆڵەمێش  و تەپ و تۆز وەك هەڵچونی گركانێكی زەبەلاح .

لەكاتی ئەو بەركەوتنەشدا رێژەیەكی زۆری ئاو كە بەهۆی توانەوەی بەستەڵەكەكەوە دروست بووە بۆتە هەڵم  و هەڵمی ئەو ئاوە گۆڕانكاری لەكەش و هەوا و توانەوەی بەستەڵەكی لە زیاتر لەناوچەیەكی جیهان بووە دروست كردووە . 
پێداچونەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure