ئاستی عێراق له‌ گه‌نده‌ڵیدا دیاریكرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 468‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عێراق له‌ گه‌نده‌ڵیدا پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه‌ له‌ نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ها 162هه‌مینه‌ له‌ شه‌فافیه‌تدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2019.


به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، دانیمارك پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ له‌ شه‌فافیه‌ت و نه‌بوونی گه‌نده‌ڵیدا.

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرته‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: دانیمارك و نیوزله‌ندا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا دێن كه‌ یه‌كێكن له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كه‌مترین گه‌نده‌ڵی و زۆرترین شه‌فافیه‌تی تێدا، هه‌روه‌ها فینله‌ندا به‌ پله‌ی دووه‌م و سه‌نگافوره‌ به‌پله‌ی سێیه‌م.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌، عێراق له‌ نێو 180 ده‌وڵه‌تدا، له‌ پله‌ی 162هه‌مدایه‌ له‌ شه‌فافیه‌تدا، به‌ڵام له‌ پێش هه‌ردوو وڵاتی بۆره‌ندی و كۆنگۆوه‌یه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌، سۆمال و باشوری سودان و سوریا و یه‌مه‌ن و فه‌نزوێلا و سۆدان و كینیا و ئه‌فغانستان و كۆریای باكور له‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌نده‌ڵیدان.

رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌ راپۆرتی خۆی له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاستی وڵاتان له‌ سفره‌وه‌ بۆ 100 له‌ گه‌نده‌ڵیدا دیاری ده‌كات.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure