هەواڵی گیان لەدەستدانی ئه‌یاد عه‌لاوی بڵاودەبێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 23/01/2020‌ :: 21727‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ركرده‌ی دیاری عێراقی، له‌باره‌ى هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.


نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ركرده‌ی دیاری عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌یاد عه‌لاوی دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌، به‌ڵكو ته‌ندروستی زۆر باشه‌و به‌ به‌هێزییه‌وه‌ له‌ پشتی گه‌لی راپه‌ڕیوی عێراقەوه‌یه‌".

له‌به‌یننامه‌كه‌دا، هه‌واڵگری وڵاتانی دراوسێ تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ پلان دانان بۆ تیرۆركردنی ئه‌یاد عه‌لاوی، وه‌ك چۆن پێشووتر له‌ له‌نده‌ن هه‌وڵی كوشتنی درا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ میدیا عێراقییه‌كان هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ركرده‌ی دیاری عێراق بڵاوكرایه‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure