سه‌در بۆ به‌شدارى له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ینى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نه‌جه‌ف

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2020‌ :: 261‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا
 
موقته‌دا سه‌در، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌جه‌ف و وته‌بێژه‌كه‌ى سه‌دریش باس له‌وه‌ ده‌كات: دورنییه‌ سه‌در به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ینى بكات.


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌شێك له‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌: موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌لاح عوبه‌یدى، وته‌بێژى موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد: شوێنى خۆپیشاندانه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى چوارڕییانى زانكۆى به‌غدایه‌، نزیك چادرییه‌.

وتیشى: "هیچ دوورنییه‌، سه‌در به‌شدارى له‌ خۆپیشاندانه‌كانى رۆژى هه‌ینى بكات، كه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى بوونى ده‌ستوه‌ردانى بیانى و هێزه‌ بیانییه‌كانه‌ له‌ عێراق".

عوبه‌یدى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: گوێنه‌گرتن له‌ گۆڕه‌پانه‌كان، وڵات ده‌خاته‌ پشێوییه‌وه‌، خۆپیشاندانى ملیۆنى تواناى گه‌لى عێراق ده‌رده‌خات، له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكى.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure