له‌ شه‌ڕێكى عه‌شایه‌ریدا پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2020‌ :: 15987‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ شه‌ڕێكى عه‌شایه‌ریدا له‌ناو یه‌ك به‌ره‌باب پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانى، رووداوه‌كه‌ له‌ پارێزگاى زیقار روویداوه‌.


میدیا عێراقییه‌كان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌مى 2020) له‌ زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى فه‌زیله‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى زیقار له‌ ناكۆكى عه‌شایه‌ریدا كه‌سێك كوژرا و چوار كه‌سى تریش برینداربوون.

ئاماژه‌شیاندا: شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان یه‌ك عه‌شیره‌تدا بووه‌، له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كى دوو رۆژ پێشتر له‌ یه‌كێك له‌ پرسه‌كاندا، ئه‌مڕۆ بووته‌ شه‌ڕێكى پڕووكێنه‌ر، له‌ نێوان یه‌ك به‌ره‌بابدا.

باس له‌وه‌شده‌كه‌ن: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شوێنى رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌، ته‌رمه‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌ بۆ پزیشكى دادى، برینداره‌كانیشیان ره‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ر.

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure