به‌رپرسێك له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2020‌ :: 5101‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

بۆ ناڕه‌زایى نیشاندان به‌رامبه‌ر به‌ دیداره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، راوێژكارێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌.


میدیا عێراقییه‌كان (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ى كانونى دووه‌مى 2020) بڵاویانكرده‌وه‌: ئه‌حمه‌د یاسرى، راوێژكارى سیاسى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ده‌ستى له‌ كاره‌كه‌ى كشاندووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى میدیاكان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك بوو به‌رامبه‌ر دیداره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ له‌ په‌راوێزى لوتكه‌ى ئابورى جیهانى له‌ داڤۆسى سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.

تەوەری کۆبوونەوەکەى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى عێراق و ئه‌مریكا ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێکەوە هاوکاری و کارکردن بوو.

پێشتریش میلیشیاكانی حیزبوڵای عێراقی لەڕێگەی یەكێك لە پەیجەكانیەوە لە تویتەر هەڕەشەى لە سەرۆك كۆمار كرد به‌وه‌ى ئه‌گەر لەكۆربەندی ئابووری داڤۆس چاوی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت "لەشاری بەغدا دەریدەكەن".

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure