حكومه‌ت لەبارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 2967‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

ده‌رباره‌ى پرسیارى به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به‌ نرخى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌سه‌ر ماڵاندا دابه‌شده‌كرێت، سه‌رۆكایه‌تى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


لەماوەی رابوردوودا ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوای رونکردنەوەیان لە حکومەتی هەرێم کردبوو لەبارەی وەرگرتنی بڕی (51) هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سپی له‌كاتى دابه‌شكردنیدا.

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ نوسراوه‌كه‌یدا به‌ ژماره‌ (176) له‌ (7ى كانونى دووه‌مى 2020) كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كردووه‌ ده‌ڵێت: ئەو نەوتەی بەغدا ناردویەتی نرخەکەی دیارینەکراوە، بۆیە ئێمە یەکه‌مجار به‌ 51 هەزار دینار وەک ساڵانی رابوردوو دیاریمانکرد، دواتریش کەممانکردەوە بۆ 46 هەزار دینار لەبەرامبەر 216 لیتر.

رونیشیده‌كاته‌وه‌: کرێی گواستنەوەى بەرهەمی عەمباری پارێزگاکان دەکەوێتە ئەستۆی پارێزگار کە پێشتر گواستنەوەی لەئەستۆی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان بوو.

دەقی نوسراوەکە:

پ: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure