سەرۆکایەتی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 1306‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاوکردەوە.

 

دەقی راگەیاندراوەکە:

به‌ڕێز دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی كوردستانی به‌ گه‌لێكی مه‌زن وه‌سف كرد و گوتی: ئێمه‌ قه‌رزارتانین، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنی داعش و پاراستنی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 له‌ داڤۆس به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانیان به‌تایبه‌تی له‌ بواری هاریكاریی وزه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و دۆخی سووریا، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگیرییان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌ ڕاپه‌ڕینی نه‌وه‌د و یه‌كه‌وه‌ تا ئازادیی عێراق و قۆناغه‌كانی دوای ساڵی 2003 و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی تازه‌ پێشكه‌ش كرد و خواستی هه‌رێمی بۆ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ بواره‌ جیاكاندا نیشان دا.

 

---

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure