بایۆمەتری ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 1596‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بە پێی سیستمی بایۆ مەتری لە ئێستادا جگە لە هێزەکای سەر بە ئەنجومەنی ئاسایش  و سودمەندانی دەرماڵەی زانکۆ و پەیمانگاکان یەک ملیۆن و 219 هەزار و 922 کەس وەکو موچەخۆر تۆمار کراون، وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەڵێت: " بەپێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ (١٢٥٥٠٠٠ )یە‌ك ملیۆن و دووسە‌دو پە‌نجاو و پێنج ھە‌زار مووچە‌خۆر ھە‌یە‌".


لە دیکۆمێنتێکدا کە دەست دواڕۆژ کەوتووە و نووسراوی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم قوباد تاڵەبانی-یە تیایدا هاتووە: بەر لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی وردی مووچەخۆرانی لە تۆمارێکی یەکگرتووی ناوەندی بەردەست نەبوو.

باسی ئەوەش کراوە: تەنیا ژمارەیەکی گریمانەکراوی مووچەخۆران هەبووە کە زیاتر بووە لە یەک ملیۆن و 400 هەزار مووچەخۆر.

بەپێی نووسراوەکە: لە ئێستادا جگە لە هێزەکای سەر بە ئەنجومەنی ئاسایش  و سودمەندانی دەرماڵەی زانکۆ و پەیمانگاکان یەک ملیۆن و 219 هەزار و 922 کەس وەکو موچەخۆر تۆمار کراون لە سیستمەکەدا.

هەر لەو نووسراوەدا هاتووە: ژمارەی مووچەخۆری فەرمانبەر 710.282، خانەنشین 251.575، کەسوکاری شەهیدان 98.889، چاودێری کۆمەڵایەتی 159.176 کەسن.

لای خۆیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە دواڕۆژی راگەیاند: بەپێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ (١٢٥٥٠٠٠ )یە‌ك ملیۆن و دووسە‌دو پە‌نجاو و پێنج ھە‌زار مووچە‌خۆر ھە‌یە‌ كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی مووچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی جە‌دوا و سودی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ بۆ حكومە‌ت وە‌ك پرۆژە‌یە‌كی ستراتیجی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی مووچە‌خۆرانە.


وتیشی: "سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ تایبە‌یە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ تە‌وزیع (دابە‌ش) كردنی میلاكات و رێكخستنە‌وە‌ی ھە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم، كە‌بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە"‌.

سەمیر هەورامی باسی ئەوەشی کرد: یە‌كێك لە‌ ماددە‌كانی یاسای چاكسازی لە‌ خانە‌نشینی وموچە‌ و دە‌رماڵە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان لە‌ چە‌ند رۆژی رابردوو پە‌سە‌ندی كرد، پشت بە‌ستنە‌ بە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تریە‌.

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە