ڤیدیۆ: چەند دیمەنێكی توڕەی زریانی گلۆریا ببینە

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2020‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

هەتا ئێستا زریانی گلۆریا لە ئیسپانیا بەردەوامە و سێ كەس بەهۆی ئەو زریانەوە گیانیان لەدەست داوە و خۆێندنگە و رێگاكان داخراون و وزەی كارەباش بڕاوە و گەیشتۆتە باشوری فەرەنسا.



بەهۆی ئەو زریانەوە باكوری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا كەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و زریانەكە بوەتە هۆی بارینی بەفر و خێرای با گەیشتۆتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و  شەپۆلەكانی دەریا بەرز بۆتەوە.
لە جیرونا لە كاتالونیا لە باكوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە وزەی كارەبای 220 هەزار ماڵ بڕاوە.
بەرپرسانی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە رێگەی خێرای فەرەنسا و ئیسپانیا لە سنوری هەردوو وڵات بەهۆی بەفرەوە گیراوە.
لە بازنەی چیای بیرینیە ی باشوری فەرەنسا  بەفر بە بەرزی 200 مەتر باریوە وبەهەزاران ماڵ بێ كارەبا بوون.
بەپێی وتەی هەردوو حكومەتەكانی فەرەنسا و ئیسپانیا زریانەكە بوەتە هۆی داخستنی خوێندنگەكان لە ناوچەكانی كاتالونیا و ڤالنسیا ی باشوور 170 هەزار خوێندكار ناتوانن بچنە خوێندنگە و 200 هەزار خوێندكار لە ڤالنسیا لەماڵەوەن.
گلۆریا هەتا ئێستا بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ كەس, لە ئیسپانیا و ژن و پیاوێك لە فالنسیا و هاوڵاتیەکی تر لە كاتسیی و لیونی ناوەڕاست.
كەش ناسی ئیسپانیا رایگەیاند ئەو زریانە بوەتە هۆی دروستبونی كێشە لە هێڵی ئاسنین و هەتا رۆژی چوارشەممە 22ی كانونی دووەمی 2020 بەردەوام دەبێت. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure