باندێك به‌ ٣٠ کیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌رەوه‌ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 249‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ئیبراهیم خەلیل رایگه‌یاند: باندێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌ 30 كیلۆ هیرۆینه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشى دەروازه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و لەم‌ هەفته‌یەشدا ئەمە دووەم باندە ده‌ستگیربکرێن.


عەبدولوەهاب محەمەد عیسا، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ئیبراهیم خەلیل رایگه‌یاند: باندى یه‌كه‌م له‌ دوو کەس پێکهاتبوون هه‌وڵیاندا به‌ رێگاى ده‌روازه‌ى سنورى ئیبراهیم خەلیل ماددەی هۆشبەر رەوانەی وڵاتى تورکیا بکەن، بەڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى ئیبراهیم خەلیله‌وه‌ به‌ 27 كیلۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران.

وتیشى: "شه‌وى رابووردوو باندێكى تر كه ‌له‌ سێ كه‌س پێكهاتبوون یه‌كێكیان به ‌ره‌گه‌ز ئێرانی بوو یه‌كێكیش تورك و ئه‌ویتر هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ ده‌ستگیركران".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و بانده‌ سێ كه‌سییه‌ 30 كیلۆى مادده‌ى هۆشبه‌رەوە له‌ جۆرى هیرۆین له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ دەستگیرکران".

پ: ک . س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure