سەردێڕی هەواڵی میدیاكانی ئەمڕۆی كوردستان و جیهان

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2020‌ :: 142‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەی گاردیان:
محەمەد بن سەلمان جێنشینی شای سعودیە تەلەفۆنەكەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئەمازۆنی هاك كردووە.

رۆیتەرز:
پێویستە جیهان خۆی ئامادە بكات بۆ ملیۆنەها ئاوارەی گۆڕانی كەشوهەوا.

گڵۆبەڵ نیوز:
كۆریای باكور دەڵێت چیتر پابەند نابێت بەڕاگرتنی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانیەوە.

رۆژنامەی الشرق الاوسط
ئیدارەی ترامپ بڕیاریداوە 7 وڵاتی تر بخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی كە بۆیان نییە ڤیزای ئەمریكی وەربگرن.
دەستپێكردنی دادگاییە مێژووییەكەی ترامپ لەئەنجومەنی پیراندا.
شازادە هاری دەگاتە كەنەدا بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی ژیانی.

الغد پرێس:
چین رایدەگەیەنێت كە تائێستا 9 كەس بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیالن لەدەستداوە.

الاتجا پرێس:
نەتەوە یەكگرتووەكان خۆشحاڵیی خۆی دەردەبڕێت بەدامەزراندنی حكومەتی نوێی لوبنان.
كەتیبەكانی حیزبوڵا هۆشداریی دەدەن بەسەرۆك كۆمار كە نابێت لەگەڵ ترامپ كۆببێتەوە.

رووداو:
لەكۆڕبەندی داڤۆس توركیا و سوید و ئەرمینیا پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دەكەن
ئێران بۆ سووككردنی سزاكان هەناردەی گازوایل زیاد دەكات.

كریملن پێكهێنانی حكومەتی نوێی روسیای راگەیاند

كوردستان 24:
جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس دیاریكرا
وەزارەتی دارایی نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی واژۆ كرد
خۆپیشاندەران دوو كاندیدی دیكەی سەرۆك وەزیران رەتدەكەنەوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ بەشێكی زۆری وەزارەت و دامەزراوە و دەستەكان لەهەرێم مووچە وەردەگرن
كاتی كۆبوونەوەكەی ترامپ و نێچیرڤان بارزانی دیاریكرا
6 كەس لەزاخۆ كوژران
مامۆستایەكی ئاینی لەسەر فرەژنی دادگاییدەكرێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure