دۆناڵد ترەمپ و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە

هەواڵ / عێراق :: 22/01/2020‌ :: 462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە.

تەوەری گرنگی کۆبوونەوەکەیان لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەو پێکەوە هاوکاری و کارکردنە.

هەر ئەمڕۆ لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی سویسرا، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە.
پرسی پەیوەندیدار بەناوچەكە و دۆخی عێراق و ئاڵۆزییەكانی نەبوونی سەرۆك وەزیران و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و دۆخی ئێران و سوریا بەشێك بوون لەو تەوەرانەی هەردوولا پێكەوە باسیان كردووە.
میدیای ئەمریكی روومالی فراوانی كۆبوونەوەكەی كردووە و برەویان پێداوە، هاوكات بەپێی چەند زانیارییەكی پشتڕاست نەكراوە، ئەمریكا بەلایەوە گرنگ بووە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان بزانێت لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.
بڕیارە پاش ئەو كۆبوونەوەیەش نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە كۆببێتەوە.
ئەوەی جێی سەرنج بووە لەكۆبوونەوەكەدا و بەپێی وێنەكانی كاتی كۆبوونەوەكە، ئاڵای كوردستان لەپاڵ ئاڵای ئەمریكا و عێراقدا دانراوە.
سەرۆكی ئەمریكا لەوتەیەكیدا دوای كربوونەوەكە رایگەیاند "ئەوان وەك واشنتن نەوتی ناوچەكە دەپارێزن ئەویش دوای ئەوەی توانییان خەڵافەتەكەی داعش لەناو ببەن و وتیشی: "خۆشحاڵم لەگەڵ سەرۆكی كوردستان كۆبوومەتەوە".
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوتەیەكیدا ئەوەی خستەڕوو، كە ئەو لەجیاتی خەڵكی كوردستان سوپاسی سەرۆكی ئەمریكا و ئەمریكییەكان دەكات كە پێكەوە توانییان ئەفسانەی داعش لەناو ببەن".

 

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure