نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترامپ كۆبوونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 2396‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


لەپەراوێزی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی سویسرا، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە.

پرسی پەیوەندیدار بەناوچەكە و دۆخی عێراق و ئاڵۆزییەكانی نەبوونی سەرۆك وەزیران و پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و دۆخی ئێران و سوریا بەشێك بوون لەو تەوەرانەی هەردوولا پێكەوە باسیان كردووە.

میدیای ئەمریكی روومالی فراوانی كۆبوونەوەكەی كردووە و برەویان پێداوە، هاوكات بەپێی چەند زانیارییەكی پشتڕاست نەكراوە، ئەمریكا بەلایەوە گرنگ بووە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان بزانێت لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.

بڕیارە پاش ئەو كۆبوونەوەیەش نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە كۆببێتەوە.

ئەوەی جێی سەرنج بووە لەكۆبوونەوەكەدا و بەپێی وێنەكانی كاتی كۆبوونەوەكە، ئاڵای كوردستان لەپاڵ ئاڵای ئەمریكا و عێراقدا دانراوە.

سەرۆكی ئەمریكا لەوتەیەكیدا دوای كربوونەوەكە رایگەیاند "ئەوان وەك واشنتن نەوتی ناوچەكە دەپارێزن ئەویش دوای ئەوەی توانییان خەڵافەتەكەی داعش لەناو ببەن و وتیشی: "خۆشحاڵم لەگەڵ سەرۆكی كوردستان كۆبوومەتەوە".
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوتەیەكیدا ئەوەی خستەڕوو، كە ئەو لەجیاتی خەڵكی كوردستان سوپاسی سەرۆكی ئەمریكا و ئەمریكییەكان دەكات كە پێكەوە توانییان ئەفسانەی داعش لەناو ببەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure