ئەمریكا ژمارەیەك سەربازی خۆی لە عێراق دەگوازێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2020‌ :: 608‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


ئاژانسی هەواڵی ئاسوشیەیتدپرێس لە راپۆرتێكدا و لەزاری بەرپرسانی ئەمریكی بڵاویكردەوە: بۆ چاودێری وردی پزیشكی ژمارەیەك لە هێزەكانیان كە لە هێرشی ئێران بۆ سەر بنەكانی ئەمریكا لە عێراق  بریندار بووبوون، دەگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

ئەو هێزانە كە لە هێرشە موشەكییەكانی ئێران لە رۆژی 8ی كانوونی دووەم، بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق بریندار ببوون، بۆ چاودێری پزیشكی و دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بەركەوتنی زەبر بە مێشك و دەمارەكانیان دەگوارزێنەوە بۆ بنكە پزیشكییەكانیان لە ئەڵمانیا.

هەفتەی پێشووش ئەمریكا بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی هێزەكانی، 11 سەربازی خۆی لە عێراقەوە گواستەوە بۆ بنكە پزیشكییەكانی لە ئەڵمانیا و كوەیت.

ئێران لە 8ی كانوونی دووەم بۆ تۆڵە سەندنەوەی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا، زیاتر لە 13 موشەكی ئاڕاستەی بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure