دانەمەزراوان خۆپیشاندان دەكەن

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 530‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


دوای تێپەڕ بوونی سێ رۆژ بەسەر بەڵێنەکەی سەرۆک کۆمار بۆ دەستوەردان لەدامەزراندنەکەی کەرکوک، دانەمەزراوانی کورد دەڵێن: "هیچ هەنگاوێک نەنراوەو سبەی خۆپیشاندانەکەمان ئەنجامدەدەین".


سۆران عەبدولکەریم ئەندامی ئەنجومەنی باڵای دانەمەزراوانی کورد بەدواڕۆژی راگەیاند "بۆ ماوەی سێ رۆژ گردبونەوەکەمان دواخست لەسەر داوای سەرۆک کۆمار، بەڵام هیچ دەستوەردان و هەنگاوێکمان نەبینی لەسەر واقیع کە بۆ لابردنی ئەم ناعەدالەتییە بنرێت."

وتیشی: "بڕیارماندا سبەی پێنجشەممە خۆپیشاندانێکی فراوان ئەنجام بدەین لەبەردەم بینای پەروەردە، داوایش دەکەین سەرجەم حزب و لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانمان بن."



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure