پزیشکێک لەژێر کاریگەری بەنجدا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێک

هەواڵ / جیهان :: 22/01/2020‌ :: 6855‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

سەدا ئەلبەلەد- پزیشکێک لەژێر کاریگەری بەنجدا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێک
رۆژی سێشەممە لە لوبنان دادگا سزای پێدانی 10 هەزار دۆلاری بۆ پزیشکێک دەرکرد کە گێچەڵی لە یەکێک لە نەخۆشەکانی کردووە، بەپێی ئاژانسی (وەتەنیە) پزیشکەکە وایزانیوە نەخۆشەکەی لەژێر کاریگەری بەنجدایە و هەوڵیداوە دەستدرێژی بکاتە سەر، بەڵام نەخۆشەکەی خەبەری بووەتەوە و هاواریکردووە و راستەوخۆ چەند پزیشک و پەرستارێک بە هانایەوە چوون.


هارێتز- ئیسرائیل 98%ی مۆڵەتی بیناسازی فلەستینیەکان لە ناوچەی وێست بانک رەتدەکاتەوە
بە مەبەستی سنوردارکردنی گەشەسەندنی فلەستینیەکان، لەماوەی سێ ساڵی پێشوودا لەکۆی 1485 داوای دروستکردنی بینا لە ناوچەی وێست بانک ئیسرائیل تەنیا مۆڵەتی داوە بە 21 داواکاری تاکو کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات.


سەدا ئەلەبەد- یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکرا
دوێنێ سێشەممە دەسەڵاتی ئەمریکا ئاشکرایکرد یەکەم حاڵەتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکردووە کەلەشاری ووهان-ی چینی زۆر بەربڵاوە.


چەناڵ نیوز ئاسیا- بەهۆی کێشەی ئێرباگەوە تۆیۆتا 3.4 ملیۆن ئۆتۆمبیل لە بازاڕەکانی جیهان رادەکیشێتەوە
دوێنی سێشەممە کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز ئاشکرایکرد 3.4 ملیۆن ئۆتۆمبێل لەبازاڕەکانی جیهان رادەکێشێتەوە لەبەر ئەوەی کێشەیان تێدایە و لەکاتی روودانی رووداوی هاتووچۆدا ئێرباگەکەیان ناتەقێت.

نەهار-ئێران داوا لە ئەمریکا و فرەنسا دەکات ئامێریان بداتی بۆ خوێندنەوەی داتای سندوقە رەشەکەی فرۆکە ئۆکرانیەکە
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئاشکرایکرد داوایان لە دەسەڵاتی ئەمریکا و فرەنسا کردووە ئامێری پێویستیان بدەنێ بۆ خوێندنەوەی داتاکانی ناو هەردوو سندوقە رەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەدراوەتەوە.


رۆیتەرز- U.N. پێویستە جیهان خۆی ئامادەبکات بۆ ملیۆنان پەنابەر کە رەنگە لە چەند ساڵی داتوودا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە ناوچەکانیان بەجێ بهێڵن
رۆژی سێشەممە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد جیهان دەبێت خۆی ئامادەبکات بۆ ملیۆنان پەنابەر کە رەنگە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن.


سەدا ئەلەبەلەد- بەمەبەستی دیاریکردنی وادەی جێبەجێکردنی گرێبەستی سەدە کوشنەر سەردانی ئەمریکا دەکات
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ئیسرائیلی رۆژی چوارشەممە جارید کوشنەر راویژکاری دۆناڵد ترامپی ناسراو بە (ئەندازیاری گرێبەستی سەدە) دەگاتە ئیسرائیل و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی وادەی جێبەجێکردنی پلانی ئاشتی ترامپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکەن.

وەرگیڕان:ه.ف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure