فەرماندەیەكی باڵای بەسیجی ئێران كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 1664‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


فەرماندەیەكی باڵای هێزی بەسیجی ئێران لە پارێزگای خوزستان لەهێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر ماڵەكەی  لەلایەن كەسی نەناسراوەوە كوژرا.

بەگوێرەی راپۆرتی سایتی مەشریق نیوزی ئێرانی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی كانوونی دووەم،  عەبدولحسەین مەجدەمی فەرماندەی بەسیجی ناوچەی شادگانی سەر بە پارێزگای خوزستان لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر ماڵەكەی لە شاری دارخوین، كوژرا.

بەسیجی ئێران یەكێك لە رێكخراوەكانی سەر بە سوپای پاسدران و باڵێكی سەر بەهێزەكای حكومەتی ئێرانە كە لە بۆ مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەكانی كۆماری ئسلامی ئێران پێكهاتووە.

ئەم هێزە رێكخستن و راهێنانی هێزی خۆبەشی لە ئەستۆ دایە و لەساڵی 1979 بە فەرمانی ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure