تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2020‌ :: 499‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر شۆرتی كاره‌با تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌ ڕووی هاتوچۆ كردن داخراوه‌.


كارزان مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داخراوه‌ و هاتوچۆ كردن كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر رێگای شاخی به‌رانان و قه‌ره‌داغ".

وتیشی: "لیژنه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ن و بڕیار وایه‌ تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ تیمه‌كه‌ كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و له‌ حاڵه‌تی ته‌واو بوون تونێله‌كه‌ ده‌كرێته‌وه"‌. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌به‌ر ناله‌باریی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا داواكارین له‌ شۆفێران به‌ وریاییه‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure