گرنگترین هەواڵە ئابووریەکان

هەواڵ / ئابوری :: 22/01/2020‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

 

سۆمەریە- وزەی نێودەوڵەتی: نەوتی عێراقی 20% هاوردە نەوتیەکانی هیندستان پێکدەهێنێت
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد نەوتی عێراقی 20% هاوردە نەوتیەکانی هیند پێکدەهێنێت و ئاشکرایکرد خراپبوونی بارودۆخی عێراق توانای وەبەرهێنانی وڵاتەکە لاواز دەکات.

سکای نیوز- وەزیری دارایی لوبنان: ئەگەر کێشەکە بەردەوامبێت مایەپووچدەبین

غازی وەزنی وەزیری دارایی نوێی لوبنان ئاشکرایکرد وڵاتەکەی کێشەیەکی دارایی گەورەی هەیە یەکەمجارە لە مێژوویدا رووبەرووی بێتەوە و پێویستی بە یارمەتی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە ئەگەر نا بەرەو مایەپووچبوون دەڕۆین.

RT- بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لە چین نرخی ئاڵتوون دادەبەزێت
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا) لە چین رۆژی چوارشەممە نرخی ئاڵتوون لە مامەڵە راستەوخۆکاندا بە ڕێژەی 0.4% دابەزی.


سۆمەریە-لە عێراق هەوڵی بەقاچاخبردنی 35 ئۆتۆمبیل پووچەڵدەکرێتەوە
رۆژی سێشەممە دەستەی گومرگی (ئوم قەسر) ئاشکرایکرد هەوڵی بە قاچاخبردنی 35 ئۆتۆمبێلیان پووچەڵکردووەتەوە و ئاشکرایانکرد رێوشوێنی یاسایی دەگرنە دەست بۆ سزادانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure