حیزبوڵای عێراق هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح دەكات

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 726‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا


میلیشیاكانی حیزبوڵای عێراقی لەڕێگەی یەكێك لەپەیجەكانیەوە لەتویتەر هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەكات گەر لەكۆربەندی ئابووری داڤۆس لەسویسرا چاوی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت "لەشاری بەغدا دەری دەكەن".

هەر لەسەر ئەو بابەتە حەسەن سالم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی سادقون داوای ئەوەی كردووە كە چاوپێكەوتنەكەی سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ترامپ هەڵبوەشێتەوە.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمشەو سێشەممە بەرەو سویسرا بەڕێكەوت بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆڕبەندی ئابوری داڤۆس و چاوەڕێدەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە وتاری هەبێت.

میدیاكانی عێراق پێشتر رایانگەیاندبوو كە رەنگە سەرۆك كۆمار سەردانەكەی بۆ سویسرا رەت بكاتەوە بەهۆی دۆخی نالەباری عێراقەوە، بەڵام وا دەرنەچوو.

حیزبوڵای عێراق بۆ بەرهەم ساڵح ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە گەر چاوی بەسەرۆكی ئەمریكا بكەوێت سەرۆك كۆماری عێراق "شار بەدەر" دەكەن و رێگەی پێنادەن بێتەوە بەغدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure