حكومه‌تی لوبنان دامه‌زرا

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2020‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لوبنان دامه‌زراندنی حكومه‌تی لوبنانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی "حه‌سان دیاب" راگه‌یاند.


میدیای عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌می 2020، حه‌سان دیاب سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ ده‌كات.

حه‌سان دیاب سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمیستی لوبنانی، له‌ 19ی كانونی یه‌كه‌می 2019 راسپێردراوه‌ بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی لوبنان.

دیاب له‌ 6ی كانونی دووه‌می 1959 له‌ لوبنان له‌دایكبووه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌جیب میقاتی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و خوێندن بووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure