چەکدارێکی داعش دەستگیرکرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە سەربازییەکانی عێراق لەکەرکوک دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش-یان راگه‌یاند.


وتەبێژی لیوای ٦١ی تایبەت سەر بە سەرۆکایەتی وەزیران، ئەمشەو سێشەممە ٢١ی کانونی دووەم، بەدواڕۆژی راگەیاند: لەیەکێک لەبازگەکانی کەرکوک هێزەکانی فەوجی تایبەتی لیوای ٦١ توانیویانە چەکدارێکی داعش دەستگیربکەن.

وتیشی "دەستگیرکراوەکە بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر لەدادگای کەرکوک داواکراوەو رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە".

بەوتەی وتەبێژەکەی لیوای ٦١ "ئەو چەکدارەی داعش دزەی کردووەتە نێو کەرکوک و خۆی حەشاردابوو".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure