چاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2020‌ :: 17175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زانایان ده‌ڵێن "له‌ سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤدا چاره‌سه‌رێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌".

سایتی بی بی سی بریتانی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ تیمێكی پزیشكی له‌ زانكۆی كاردیف له‌ بریتانیا، رێگایه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌، به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و مه‌مك و بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌و له‌ ئێستادا له‌ژێر ئه‌زموونكردندایه‌ له‌ تاقیگه‌.

هەرچەندە تائێستا ئه‌م رێگایه‌یان تاقینه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن "ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ رۆڵێكی باشی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه‌".

ئاندرۆ سیویل مامۆستای زانكۆی كاردیف ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ هه‌لێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌و له‌ پێشووتردا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كاره‌ بكات".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure