بەهۆی بەفرەوە رێگایەکی سلێمانی داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 11124‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە تونێلی ئەزمەڕ و چیای گۆیژە داخراون و شۆفێران رووی تێنەكەن.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەكدا كە وێنەی بۆ دواڕۆژ نێردراوە ئاگاداریی شۆفێران دەكات كە تونێلی ئەزمەر‌و رێگای سەر چیای گۆیژە بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراون، رێگاكە بەهۆی بەفرەوە داخراوەو تیمەكانی شارەوانیش تونێلەكە پاك دەكەنەوە، بۆیە شۆفێران روو لەو ناوچەیە نەكەن تا كرانەوەی رێگاكە.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێكی باران و بەفر بارین رووی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure