لێپرسینه‌وه‌ له‌ ترامپ ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2020‌ :: 454‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا  بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.


له‌ ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌نه‌بوونی دۆناڵد ترامپ ده‌ستیپێكردووه‌، چونكه‌ ناوبراو له‌ سویسرایه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس.

ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند: دادگاییكردنی بۆ لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی، ته‌نیا لێپێچینه‌وه‌یه‌كی ئاساییه‌.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ ترامپ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "ترامپ مه‌ترسیه‌ له‌ سه‌ر دیموكراسی و ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا".

به‌ڵام دۆناڵد ترامپ پێشتر وتوویه‌تی هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی له‌ كاره‌كانیدا نه‌كردووه‌، به‌ڵكو دیموكراته‌كان ته‌نیا هه‌وڵده‌ده‌ن دووباره‌ كاندید نه‌كرێمه‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure