روداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 9845‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 21ی کانوونی دووه‌می 2020) به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شۆفێری یه‌کێک له‌ ئۆتۆمبێله‌کان گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێپدراوی هاتووچۆ (شۆڕش صالح) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: رووداوه‌که پێکدادان بوو‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرایسله‌ر و بارهه‌ڵگرێک"

راشیگه‌یاند " رووداوه‌که‌ له‌بانی مه‌قان روویدابوو، به‌جۆرێک ئۆتۆمبێلە بچوکەکە له‌ئاڕاسته‌ی خۆی لایدابوو چوبووه‌ سایدی به‌رامبه‌ری و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستدابوو"
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی شۆفێره‌که‌شه‌وه‌ وتی :  زانیاریمان له‌سه‌ر که‌سه‌که‌ نیه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن و ته‌رمه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کراوه‌.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure