پەرلەمانی كوردستان داوایه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 493‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خۆی راگه‌یاند كه‌ تیایدا داوا له‌ پەرلەمانتاران کراوه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی دوو پرس ئاماده‌بن.


سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ى ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدات".

لەراگەیه‌ندراوەکەدا داوا لە پەرلەمانتاران کراوە کە كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23 کانوونی دووەمی 2020 لەهۆڵی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبن بۆ تاووتوێکردنی  دوو پرس:

یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵى سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).

دووه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی (د.گه‌لاوێژ عبید عوسمان) په‌یوه‌ست به‌ (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure