عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێكی له‌باره‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 21/01/2020‌ :: 1536‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند: عێراق یاسا و رێكاره‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان. 


عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كان، رایگه‌یاند: پێویسته‌ تێكچوونی دۆخه‌كه‌ رابگیرێت.

له‌باره‌ى موشه‌كبارانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، وتی "ئاڕاسته‌كردنی كاتیۆشا به‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دۆخی عێراق خراپتر ده‌كات".

وتیشی "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له‌باره‌ى راسپاردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت، دووره‌ له‌راستییه‌وه‌و بارودۆخی وڵاته‌كه‌ له‌مه‌ زیاتر هه‌ڵناگرێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هێزه‌ سیاسیه‌یكان كرد كاندیدی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت رابسپێرن.

وتیشی "داخستنی رێگاكان و قوتابخانه‌كان خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ نییه‌و ئێمه‌ نامانه‌وێت دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر ئاڵۆز بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure