سبەی ئه‌م پارەیه‌ دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 21/01/2020‌ :: 8201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایدەگەەنێت: کە سبەی چوارشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2020 بڕیارە پارەی وانەبێژی مانگی 11ی ساڵی 2019 مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت.


بەپێی راگەیاندراوێکی فەرمی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئاگاداری سەرجەم پەروەردەکان کە 11 پەروەردەیە لەسنوری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە کە سبەی چوارشەممە بەپێی لیست پارەی وانەبێژان دابەش بکەن.
  
لەراگەیاندراوەکە کە ئەمشەو سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2020 بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە: سەرجەم ئەو خوێندنگایانەی کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە لە خوێندنگاکاندا، پێویستە رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 22ی کانوونی دووەمی 2020 سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەی سنورەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 11ی ساڵی 2019ی مامۆستایانی وانەبێژ".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure