کۆمپانیای بی پی بریتانی کارەکانی لە کەرکوک کۆتاییهات

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەم لەپرۆسەی پێشخستنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک، کۆمپانیای بی پی بریتانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کارەکانی راگرتووە.

سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەم بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی گرێبەستێکی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای برێتش پترۆلیۆمی بریتانی ( Bp ) لەقۆناغی یەکەمدا کۆمپانیای ناوبراو ماوەی ساڵ و نیوێکی پێدرابوو بۆ ئەوەی توێژینەوە لەبارەی کێڵگەو بیرە نەوتیەکانی کەرکوک بکات تاوەکو راسپاردە و کارەکانی بخاتەڕوو سەبارەت بەپرۆسەی پێشخستنی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئەو سەرچاوەیەی کۆمپانیای نەوتی باکور، دەنگۆی پاشەکشێی کۆمپانیا بریتانیەکەی رەتکردەوە و وتی: "لە رۆژی ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بەفەرمی گرێبەستەکەیان کۆتایی هاتووەو توێژینەوەکانیان لەبارەی نەوتی کەرکوک رادەستی وزارەتی نەوت کردووە، بەڵام  بەهۆی ئەوەی ئەم حکومەتە کاربەرێکەرە و ناتوانێت ئیمزای گرێبەست بکات جارێ کارەکانیان راگرتووە".

کۆمپانیای برێتش پترۆلیۆم، بریتانیە و بە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای نەوت دادەنرێت لەجیهاندا، ماوەی ساڵ و نیوێکە سەرقاڵی توێژینەوەیە لەبارەی پێشخستنی کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure