ژمارەی تووشبووانی ئەنفلۆنزای بەراز لەسلێمانی ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: نزیكەی 15 تا 20 كەس تووشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئەمڕۆش د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا لەسەر ئاستی جیهان ناوی ئەنفلۆنزای بەراز گۆڕدراوە بۆ ئەنفلۆنزای وەرزیی كە هەموو جۆرە ڤایرۆسەكانی تێدایە، ساڵی رابردوو ئەو حاڵەتانە هەبوون و مردووش تۆماركرا، ئەمساڵیش حاڵەت هەیە، بەڵام 100%ی ئەو حاڵەتانەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون هاتوونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ناوبراو وتی :"تائێستا نزیكەی 15 تا 20 كەس تووشبوون، بەڵام دیارە ئەمساڵ باشتر خۆمان بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا ئامادەكردبوو، بەڵام لەشوێن و دەرمان كەموكورتی هەر هەیە، هیوادارین بۆ ساڵی ئایندە حكومەت هاوكار بن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی زیاتری ئەو نەخۆشییە".

پ: ک. س

pshtiwan jamal

16:40 (1 minute ago)
to me
 
 
 
 
 
ژمارەی تووشبوانی ئەنفلۆنزای بەراز لەسلێمانی ئاشكرابوو
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، نزیكەی 15 تا 20 كەس تووشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئەمڕۆش د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا لەسەر ئاستی جیهان ناوی ئەنفلۆنزای بەراز گۆڕدراوە بۆ ئەنفلۆنزای وەرزیی كە هەموو جۆرە ڤایرۆسەكانی تێدایە، ساڵی رابردوو ئەو حاڵەتانە هەبوون و مردووش تۆماركرا، ئەمساڵیش حاڵەت هەیە، بەڵام 100%ی ئەو حاڵەتانەی تووشی ئەو نەخۆشییە بوون هاتوونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ناوبراو وتی :"تائێستا نزیكەی 15 تا 20 كەس تووشبوون، بەڵام دیارە ئەمساڵ باشتر خۆمان بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا ئامادەكردبوو، بەڵام لەشوێن و دەرمان كەموكورتی هەر هەیە، هیوادارین بۆ ساڵی ئایندە حكومەت هاوكار بن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی زیاتری ئەو نەخۆشییە".
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure