بەتۆمەتی "كوشتن"ی هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك لەگوندێكی سەر بەناحیەی سیتەك، چوار تۆمەتبار دەستگیركراون.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ 21ی كانوونی دووەمی 2020 بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی 2ی ئەم مانگە لەگوندێكی سەر بەناحیەی سیتەك، پیاوێك بەمیوانی چوو بووە ماڵی هاوڕێیەكی و دواتر خوشكەزاكانی هاوڕێی ئەو پیاوە چوونەتە سەر ماڵی خاڵیان و بووەتە شەڕیان، لەئەنجامی شەڕەكەدا ئەو هاوڵاتییە بەزەویدا كەوتووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو روونیكردەوە: لەسەر ئەو رووداوە چوار تۆمەتبار كە خوشكەزای خاوەن ماڵەكەن بەپێی ماددەی 406 بەندكراون و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشكین تا بزانن هۆكاری رووداوەكە چی بووە.

 

پ: ک. س

pshtiwan jamal

14:30 (57 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
بەتۆمەتی "كوشتن"ی هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك لەگوندێكی سەر بەناحیەی سیتەك، چوار تۆمەتبار دەستگیركراون.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ 21ی كانوونی دووەمی 2020 بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی 2ی ئەم مانگە لەگوندێكی سەر بەناحیەی سیتەك، پیاوێك بەمیوانی چوو بووە ماڵی هاوڕێیەكی و دواتر خوشكەزاكانی هاوڕێی ئەو پیاوە چوونەتە سەر ماڵی خاڵیان و بووەتە شەڕیان، لەئەنجامی شەڕەكەدا ئەو هاوڵاتییە بەزەویدا كەوتووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو روونیكردەوە: لەسەر ئەو رووداوە چوار تۆمەتبار كە خوشكەزای خاوەن ماڵەكەن بەپێی ماددەی 406 بەندكراون و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشكین تا بزانن هۆكاری رووداوەكە چی بووە.
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure