زانیاری تازە لەسەر سێ تەرمەكەی هەولێر

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی


بەیانی ئەمڕۆ سێ تەرم لە ناحیەی عەنكاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە ماڵێكدا دۆزرانەوە و پۆلیسی هەولێریش زانیاری تازە لەسەر ئەو سێ تەرمە ئاشكرا دەكات.  


هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو سێ تەرمەی لە عەنكاوە دۆزراونەتەوە هەر سێ هاوڵاتیەكە پێشتر دانیشتووی موسڵ بوون، بەڵام بەهۆی شەری داعشەوە هاتوونەتە هەولێر. 

وتیشی: "سێ تەرمەكە دایكێك و كوڕ و كچێكن كە هی ژنەكەن و دوای ئاگادار كردنەوەی پۆلیس دەركەوت كە هەرسێكیان گیانیان لە دەستداوە و تەرمەكانیش رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراون بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكرێت كە ئاخۆ بە چ شێوازێك مردوون".  

بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ كە لە دەزگایەكی ئەمنی وەریگرتووە مردنی ئەو سێ كەسە بەهۆی غاز بووە لە ژوورەكە و كاتی مردنەكەش هی ئێستا نیە بەڵكو ماوەیەكی بەسەردا تێپەڕیوە دواتر خەڵك زانیویەتی ئەمانە مردوون و پۆلیسیان لێ ئاگادار كردۆتەوە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure