ترەمپ: دوو ملیۆن هەلی کارمان بۆ ئەمریکییەکان رەخساندووە

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2020‌ :: 133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: دوو ملیۆن هەلی کارییان بۆ ئەمریکییەکان رەخساندووە و لە نێویاندا هەلی کار بۆ ژنان و خاوەنپێداویستی تایبەت زیادی کردووە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس رایگەیاند: شۆڕشی ئابووریان بەرپا کردووە و لە ئێستادا ئەمریکا سەرکردایەتی ئابووری جیهان دەکات.

 

وتیشی: "ئەمریکا رێککەوتنی بازرگانی گرنگی ئەنجامداوە و هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا هاوشێوەی من نەیتوانییوە خزمەت بە ئەمریکییەکان بکات".

 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هەرگیز ئابووری ئەمریکا ئەوەندە بەهێز نەبووەو لە ئێستادا ئەمریکا خاوەن بەهێزترین ئابووری جیهانە.

 

باسی ئەوەشی کرد: لە شەش مانگی رابردوودا لە سەدا 25ی وەبەرهێنانی جیهان لە بازاڕەکانی ئەمریکادا ئەنجامدراون.

 

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure