له‌ هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ ئه‌فسه‌رێكی یه‌كێتی كرا

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 7849‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ بڕیار محه‌مه‌د 


به‌یانی ئه‌مڕۆ  سێشه‌ممه‌ 21ى كانونى دووه‌مى 2020 له‌ هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ یه‌كێتیه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ٣٠ فیشه‌كی پێوه‌نراوه‌ و شایه‌تحاڵێكی روداوه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌سه‌ختی بیندار بووه‌.


 ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى یه‌كێتى كه‌ بریندار كراوه‌ موقه‌ده‌م سه‌لام ڕه‌زا یه‌ كه‌ به‌ سه‌لام مه‌نتك ناسراوه‌ و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌ هه‌ولێر‌و  له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌سه‌ختی بریندار كراوه‌.

به‌پێی وته‌وى شایه‌تحاڵه‌كه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ماڵی خوشكێكی ڕۆیشتووه‌ بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ شاری هه‌ولێر و پێشئه‌وه‌ی بگاته‌ ماڵی خوشكه‌كه‌ی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه‌ و بریندار بووه‌.
 
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان ، له‌ئێستادا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها له‌ژێر چاودێری چریدایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی توشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بووه‌.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure