وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف موڵكه‌كانی به‌كرێ ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، فه‌رمان ره‌شاد


وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگای لیژنه‌یه‌كه‌وه‌  پێداچونه‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌یدا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ناوبراو وه‌قف كراون تا دووباره‌ به‌ نرخى رۆژ بیانداته‌وه‌ به‌ كرێ.


نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"ژماره‌یه‌كی زۆر موڵكی وه‌زاره‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ندێكی كێشه‌ی بۆ دروستكراوه‌، وه‌زاره‌ت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پیكهێناوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان و یاسایی له‌ وه‌زاره‌ت".

وتیشی: "به‌شێك له‌ موڵكه‌كانمان به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌م به‌ كرێ دراون، ئاماده‌كاریمان كردووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ دوباره‌ به‌ زیادكردنی ئاشكرا موڵكه‌كان بخه‌ینه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی به‌نرخی رۆژ به‌كرێیان بده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری زیادكردنه‌كان ده‌كه‌ن".

جێی باسه‌ له‌ رێی به‌كرێدانی موڵكه‌كانی، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ساڵانه‌ زیاتر له‌ سێ ملیار دیناری ده‌ستده‌كه‌وێت.
پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure