ده‌رچوانى زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز
ده‌رچوانی به‌شێك له‌ زانكۆكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی زانكۆكانیتر ماف و ئیمتیازاتیان پێبدرێت.


ده‌رچوانی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌21ی كانوونی دووه‌می 2020) له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گردبوونه‌وه‌ و داواده‌كه‌ن ماف و ئیمتیازاتیان پێبدرێت و بڕوانامه‌كانیان په‌سه‌ندبكرێت.

محه‌مه‌د سه‌باح وه‌ك نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ده‌رچوانی زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین ئه‌و نوسراوه‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌كانمان ماوه‌ی 50 ڕۆژه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌، وڵامبدرێته‌وه‌ و گشتاندنی بۆبكرێت.

وتیشی:"پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێز له‌ ماندووبوون و خوێندنی چه‌ند ساڵه‌مان بگرێت كه‌ هه‌وڵمان بۆی داوه‌ و ئه‌وانه‌ش له‌ راییكردنی ئه‌و بڕیاره‌ كه‌مته‌رخه‌من لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".


پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure