گرنگترین هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌لحورڕه‌ – (رۆژى دووشه‌ممه‌ 20ى كانونى دووه‌مى 2020) به‌هۆى داخستنى دوو كێلگه‌ى نه‌وتى گه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ لیبیا كه‌ نه‌وتى خاو به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌هۆى گه‌مارۆ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌، نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌.


ئاڕ تى – ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى كانونى دووه‌مى 2020 كۆڕبه‌ندى ئابورى داڤۆس له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا 3000 سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستى جێبه‌جێكار له‌ 117 وڵاتى جیهانه‌وه‌ به‌شدارییان تێداكرد.


ئاڕ تى – به‌پێى راپۆرتێك رژێمه‌كه‌ى كۆریاى باكور ئه‌و سامانه‌ى كۆیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ 10 تریلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و چاوه‌ڕوانى لابردنى سزاكانى سه‌ریه‌تى بۆئه‌وه‌ى سوودى لێببینێت.


ئاڕ تى – به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كانزاى پالادیۆمه‌وه‌، نرخى پشكه‌كانى كۆمپانیاى كانزاكانى روسیا "نۆرنیكڵ" به‌ڕێژه‌ى 2.25% به‌رزبووه‌وه‌ بۆ به‌رزترین ئاست كه‌ تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ به‌و ئاسته‌ به‌رزه‌.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure