شه‌پۆلێكی به‌فر‌و باران بارین روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 3571‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ كۆچه‌ر عه‌لی 
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو 48 كاتژمێری داهاتوو ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ هه‌ورو هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و كه‌ش و هه‌وا باراناوی ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.  

بژار ئه‌كره‌م، به‌ر پرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ‌و سبه‌ی ئاسمانی هه‌رێمى كوردستان نیمچه‌ هه‌ورو هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی:" له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت‌و به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت و شه‌پۆلێكی تری بارینی به‌فرو باران روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه‌ بارانێكی زۆر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ببارێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و شه‌پۆله‌ له‌ رۆژی هه‌ینی به‌ته‌واوی دێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure