كچى ده‌وڵه‌مه‌ندێك به‌مردوویى له‌ باخى كوڕێكدا دۆزرایه‌وه‌.. وێنه‌ى كچ و كوڕه‌كه‌ ببینه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 26826‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌یلى مه‌یڵ – كچى ده‌وڵه‌مه‌ندێك به‌مردوویى له‌ باخى كوڕێكدا دۆزرایه‌وه‌

شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر كچی سه‌رمایه‌دارێكى تایله‌ند دیارنه‌ما و رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانونى دووه‌مى 2020 له‌ باخى كوڕێكدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.  
به‌پێى سایتى ده‌یلى مه‌یڵى بریتانى، رووداوه‌كه‌ له‌شارى بانكۆكى پایته‌ختى تایله‌ند روویداوه‌، كچه‌كه‌ ناوى وارینسۆرن چایاچێته‌ و ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و كچى سه‌رمایه‌دارێكى تایله‌نده‌، كوڕه‌كه‌ش ناوى ئه‌پیچاى ئۆنگویسیته‌ و ته‌مه‌نى 40 ساڵه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكى تایله‌نده‌، به‌ڵام بكوژه‌ و باوكیشى بكوژ بووه‌ و به‌تۆمه‌تى كوشتنى كچێكى 15 ساڵ خراوه‌ته‌ زیندانه‌وه‌ و سزاى هه‌تا هه‌تایى دراوه‌.

وارینسۆرن خۆشه‌ویسى پێشووى ئه‌پیچاى بووه‌، له‌ حه‌وزێكى باخێكدا كه‌ هى ئه‌پیچاى بووه‌ به‌كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌ تاتووه‌ زۆره‌كانى سه‌ر پشتیدا ناسراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌رمى ئه‌وه‌، له‌پاڵ ئه‌ویشدا ژماره‌یه‌كى زۆر ئێسك و پروسك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت هى دوو كچى تربێت و ئه‌پیچاى كوشتبێتنى.


ئه‌لنه‌هار – ڤۆڵۆدیمیر زیڵینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا داوا له‌ ئێران ده‌كات، دوو سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌ى ناو فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ى له‌ تاران تێكشكێندرا، راده‌ستى كیێڤ بكات.


ئه‌لحورڕه‌ – فایز سه‌راج سه‌رۆكى حكومه‌تى هاوپه‌یمانى لیبیا رایگه‌یاند: "لیبیا رووبه‌ڕووى بارودۆخێكى كاره‌ساتبار ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فشار نه‌خه‌نه‌سه‌ر خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى لیبیا بۆ لابردنى گه‌رمارۆى سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان".


زه‌ گاردیان – به‌پێى راپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا نزیكه‌ى نیو ملیار كه‌س به‌دواى كارێكدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ مووچه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌بێت ته‌نیا بتوانن پێى بژین.



ئه‌خبار ده‌ولیه‌ – چین چوار حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى ڤایرۆسى كورۆناوه‌ تۆمارده‌كات.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – (شه‌وى دووشه‌ممه‌ 20ى كانونى دووه‌مى 2020) دوو موشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌نزیك ناوچه‌ى سه‌وز له‌شارى به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.



سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – له‌ئه‌نجامى هێرشێكى خۆكوژى بۆكۆحه‌رام بۆسه‌ر خۆرئاواى چاد، 9 هاوڵاتى مه‌ده‌نى كوژران.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure