سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك سزادران

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 8091‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی كانونی دووه‌م سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی چۆمان به‌هۆی دره‌نگ چوونیان بۆ ده‌وام له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زاكه‌وه‌  سزادران و ئه‌و رۆژه‌یان بۆ كرا به‌ غیاب. 


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان له‌ سنورى هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند:" كاتژمێر هه‌شت و  پێنج خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی چۆمان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئیش وكاره‌كانی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كات له‌كاتی چوونیدا هیچ پزیشك و كارمه‌ندێك له‌سه‌ر كار نابێت و نه‌هاتوونه‌ته‌ ده‌وام و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌میان و به‌كۆمه‌ڵ غیابده‌دات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاووڵاتیان و چالاكوانانی سنوره‌كه‌ گله‌ییان له‌ ئیشوكاره‌كانی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ کردبوو به‌وه‌ی وه‌ك پێویست خزمه‌تی هاووڵاتیان ناكه‌ن. 

به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر دواڕۆژ په‌یوه‌ندیكرد به‌ ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زای چۆمان و ئه‌حمه‌د خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن و قایمقامی چۆمان ته‌نها وتی: ئیش و كاری ئیداری خۆمان ئه‌نجامداوه‌. 

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure