ته‌رمی سێ هاووڵاتی له‌ ماڵێکی هه‌ولێردا دۆزرانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 7078‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ بریار  محه‌مه‌د 
ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردودا ته‌رمی سێ هاووڵاتی له‌ سنورى هه‌ولێر دۆزراونه‌ته‌ و پۆلیسیش  هیچ  زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بڵاوناكاته‌وه‌.

شایه‌تحاڵێك به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند:"له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ ناو ماڵێكدا سێ ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه‌ ".

به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌ ئێستادا له‌ پزیشكی دادى هه‌ولێره‌.

بۆ وه‌رگرتنی زانیارى له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ دواڕۆژ په‌یوه‌ندی كرد به‌ هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوان بدات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure