به‌ژماره‌

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2020‌ :: 104‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

205       ڤایرۆسێكى نامۆ له‌ چینه‌وه‌ بۆ كۆریاى باشوور ده‌گوێزرێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 205 كه‌س نه‌خۆش ده‌كه‌ون و 3 كه‌سیش گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.


2      له‌ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنی چه‌كدارێك به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌ یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌ له‌ شارى سان ئه‌نتۆنیۆ له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس له‌ ئه‌مریكا، 2 كه‌س كوژران و 5 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. 


900      پێشبینى ده‌كرێت مۆبایلى سامسۆنگ گالاكسى ئێس 20 له‌ 900 یۆرۆوه‌ ده‌ستپێبكات.


10 ملیار      به‌هۆى به‌رده‌وامى قه‌یرانه‌كانى فڕۆكه‌ى جۆرى 737 ماكس، كۆمپانیاى فڕۆكه‌وانى بوینگ له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ قه‌رزكردنى 10 ملیار دۆلار.


1 ملیۆن     دان بیڵزێریان ئه‌كته‌ر و بیزنسمانى ئه‌مریكى له‌ گره‌وى یارى هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانى "246 UFC" دا، له‌ماوه‌ى 40 چركه‌دا 1 ملیۆن دۆلار ده‌دۆڕێنێت.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure