پاسه‌وانى به‌رپرسێكى پارتى كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 10582‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن
 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى كانى دووه‌مى 2020 له‌ روداوێكى ته‌مومژاویدا پاسه‌وانێكى به‌رپرسی لقى دووزخورماتوى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ نێو حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆیدا كوژرا.

ئه‌و پێشمه‌گه‌یه‌ ناوى سالار سابیره‌‌و پاسه‌وانى ئه‌رسه‌لان عه‌لى به‌رپرسی ناوچه‌ى دووز خورماتووى پارتی دیموكراتى كوردستانه‌. 

 عه‌مید حسێن عه‌لى به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی دووزخورماتوو به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و پاسه‌وانه‌ له‌نێو حه‌وشه‌كه‌ى ماڵه‌كه‌یدا و له‌ روداوێكى ته‌مومژاویدا كوژراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌".

 وتیشى:"ئه‌و كه‌سه‌ به‌ فیشه‌ك كوژراوه‌ به‌ڵام ئاسه‌وارى فیشه‌كى دیكه‌ به‌ دیوارى ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ نییه‌"

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure