چۆنێتى جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی راگه‌یاندرا

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 1211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر علی 
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند دروستده‌كات و پێنج په‌یڕه‌ویش بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ داده‌رێژێت، ئه‌و كاره‌ش له‌ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژدا ئه‌نجامده‌درێت.

هه‌فته‌ی ڕابوردوو په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكردو دوێنێ دووشه‌ممه‌، 20ی كانونی دووه‌م، یاساكه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراو حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 29ی كانونی دووه‌م، پێنج لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی و ئاماده‌كردنی پێنج په‌یڕه‌و بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی داده‌ڕێژێت و دواتر ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردنی.

ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، دوێنێ دووشه‌ممه‌، 20ی كانونی دووه‌م رایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌ستپێده‌كات و له‌سه‌ره‌تاشدا پێنج لیژنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دروستده‌كرێت و پێنج په‌یڕه‌ویش بۆ میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌ و پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت.

وتیشی:"دوای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی پاره‌ی باش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌ زیادكردنی مووچه‌ كه‌مه‌كانی خانه‌نشینی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure