زانیارى نوێ له‌ باره‌ى جێگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 21/01/2020‌ :: 847‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 رۆژنامه‌ى گاردیانى بریتانی چه‌ندین زانیارى نوێ سه‌باره‌ت به‌ جێگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى پێشوى گروپى داعش بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ئه‌بو ئیبراهیم هاشمى قوره‌یشی ناسراوه‌و ده‌ستنى هه‌بووه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژى به‌رانبه‌ر به‌ كوردانى ئێزدى. 


به‌پێى راپۆرتێكى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ناوى راسته‌قینه‌ى سه‌رۆكى نوێى رێكخراوى داعش ئه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان مه‌ولا سه‌لبییه‌.  

 گاردیان له‌سه‌ر زارى چه‌ند به‌رپرسێكى دوو ده‌زگاى هه‌واڵگرییه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ سه‌رۆكى نوێى داعش یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و گروپه‌و به‌ یه‌كێك له‌ دارێژه‌رى ئایدۆلۆژیاى داعش داده‌نرێت و به‌ڕه‌گه‌ز توركمانه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌و سه‌ركرده‌ ناعه‌ره‌بانه‌ى كه‌ له‌و گروپه‌دا هه‌یه‌.

 ئه‌و ده‌رچووى زانكۆى موسڵ و رۆڵى هه‌بووه‌ له‌و كۆمه‌ڵ كوژیه‌ى كه‌ داعش له‌ دژى ئێزدییه‌كانى شنگال ئه‌نجامیداوه‌.

قوره‌یشی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داواكراوه‌و پێنج ملیۆن دۆلار دیاریكراوه‌ وه‌ك پاداشت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زانیارى له‌باره‌یه‌وه‌ بدات.

سه‌رۆكى نوێى داعش به‌ داڕێژه‌رى ژماره‌یه‌ك له‌ هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان داده‌نرێت له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure