كۆپیه‌كى كۆنی دیوانی شیعری حافزى شیرازی له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌دۆزرێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 21/01/2020‌ :: 4158‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ ئازوو محه‌مه‌د
 كۆپى كۆنی دیوانی شیعری حافزی شیرازی  شاعیری ناسراوی ئێرانی له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌دۆزرێته‌وه‌.


ئه‌و كتێبه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌ده‌ی پانزده‌ی زاینی ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌ هه‌وڵى پسپۆران و لێكۆڵه‌رانی  نێوده‌وڵه‌تی هونه‌ر له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌هاكه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ خه‌مڵێندراوه‌.


خاوه‌نی ئه‌و كتێبه‌ فرۆشیارێكی ئێرانی شتومه‌كی كۆن بووه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌ دوای مردنی له‌ ساڵی 2007دا ، ئه‌و كتێبه‌ش ون بووه‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure