ئه‌مڕۆ مووچه‌ى چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 21/01/2020‌ :: 4087‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى كانونی دووه‌مى 2019  مووچه‌ى مانگى  تشرینى یه‌كه‌مى رابوردووى چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زارته‌كانى سامانه‌ سروشتییه‌كان،  ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، ناوخۆ، خوێندنى باڵا، دابه‌ش ده‌كرێن.

 هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و هێزى زێره‌ڤانی و به‌رگرى فریاكه‌وتن و پۆلیسى پاراستنى داموده‌گاكانى نه‌وت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ و پاسپۆرت و نشینگه‌ى هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێن.
 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure