هۆڵه‌ندا به‌ یه‌ك ملیۆن یۆرۆ پڕۆژیه‌ك له‌ هه‌رێم جێبه‌جێده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 774‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
حكومه‌تى هۆڵه‌ندا بڕیاریداوه‌ له‌ ساڵی ۲۰۲۰ به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ پڕۆژه‌ی ئاودێری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌دات.

دوێنێ كونسوڵی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان ۆركشۆپێكی ئه‌نجامداو به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك كه‌سی شاره‌زاو مامۆستایانی زانكۆ.
د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كه‌ سه‌رپه‌رشتی ۆركشۆپه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند حكومه‌تی هۆڵه‌ندا بڕیاریداوه‌ به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.

وتیشی: "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی هۆڵه‌ندا دایناوه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی شاره‌زای ئه‌و وڵاته‌  له‌هه‌رێم راهێنان به‌ كه‌سانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ ده‌كه‌ن كه‌ مامۆستای زانكۆن و به‌ چه‌ند قۆناغێكی جیاواز ده‌ستده‌كه‌ن به‌ ده‌رهێنانی ئاو له‌ شارو قه‌زاو ناحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure